فاسۆلیا

له‌لایه‌ن: - ڕێزدار ئەحمەد - به‌روار: 2021-04-25-03:08:00 - کۆدی بابەت: 4840
فاسۆلیا

ناوه‌ڕۆك

زانیاری دەربارەی فاسۆلیا

بەشی بەکارهاتووی دەنکەکەی بە وشکی و سەوزی و لە قوتووکراوییەتی، سەرچاوەکەیشی یەکەم جار لە پیرۆ بووە لە چیاکانی ئەندیز و لەوێوە بڵاوبۆتەوە بۆ گشت جیهان و لە ئەمەریکای باشوور ٥٠٠ جۆری هەیە و هەندێکیان هەر نەمان دیون.

زۆر لە کۆنەوە بەکاردێت و میسریەکان قەدەغەی خواردنیان کردبوو چونکە شێوەکەی وەک هێلکەی گونی پیاوە و دەپەرسترا لە پەرستگاکان، لەلای یەهودیەکان حاخام قەدەغەی خواردنی فاسۆلیا دەکات لە ڕۆژی لێبوردن (یوم الغفران)، لە ئیتالیا بە هۆی مردنی کەسێکەوە فاسۆلیا بەسەر هەژاراندا دابەش دەکرێت.

پێکهاتەی فاسۆلیا

  • ئاو: وشک ١٢.٥٪، تەڕ ٨٩٪.
  • چەوری: وشک ١.٥٤، تەڕ ٠.٢١.
  • نیشاستە: وشک ٢٠.٥٪، تەڕ ٢.٥٪.
  • خۆڵەمێش: وشک ٣.٥٪، تەڕ ٠.٧٪.
  • کاربۆهیدرات: وشک ٦١.٥٪، تەڕ ٧.٥٪.
  • هەروەها فاسۆلیا فاسکۆلین و زولال و پڕۆتین و ترشی پاکتک و شەکر و گۆگردی تیایە.
  • کانزا و ڤیتامینی ئەی و سی و ئاسنی تیایە.

بەکارهێنانی و سوودەکانی فاسۆلیا

  • پاش کوڵان و تێکەڵ کردنی لەگەڵ سیر بۆ هەوکردنی سییەکان بەکاردێت.
  • شەکری خوێن کەم دەکاتەوە بۆ نەخۆشی شەکرە باشە.
  • بۆ ئازاری جومگە و ڕۆماتیزم باشە.
  • بۆ زیادە هەستیاری باشە پاش دانانی لەسەر شوێنی هەوکردوو.
  • بۆ ئازاری کلێنجە و خوارووی پشت باشە.
  • چالاکی جینسی زیاد دەکات.
  • هاوکارە بۆ سوڕی بێ نوێژی ئافرەتی تازە پێگەیشتوو.

زۆر خواردنی ئەم زیانانەی هەیە

  • دروست کردنی باوبژ.
  • خەونی ناخۆش.
  • ڕەقبوون و تەشەنجی بۆریەکانی هەناسە.
  • دڵ هەڵچوون.
  • گەر خەردەل لەگەڵ فاسۆلیا بەکار بهێنرێ ئەم نیشانانە نامێنێ.
  • زۆر خواردنی فاسۆلیای تەڕ وا دەکات سەریەشە و سک یەشە و سووتانەوەی چاو دروست بکات.
  • ڕەگی ڕووەکی فاسۆلیا وەک سڕکەر کاردەکات.


سەرچاوەکان



1920 بینین